08:37 | 2010/2/9 | shekha

ژنێك له ناوچه‌یه‌كی وڵاتی توركیا، دووانه‌یه‌كی بوو، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی گومانی هه‌بوو له‌وه‌ی كه ئه‌وو دوانه‌یه هی خۆی بن، بۆیه پشكنینی پزیشكی بۆ منداڵه‌كان ئه‌نجامدرا له ئاكامدا ده‌ركه‌وت كه یه‌كێك له منداڵه‌كان هی مێرده‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو كوڕی پیاوێكی تره
رۆژنامه‌ی "ئه‌لنه‌هار"ی جه‌زائیری له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكرده‌وه كه پاش ئه‌وه‌ی ژنێك له توركیا دووانه‌ی بووه، پشكنینی "دی ئێن ئه‌ی" بۆ منداڵه‌كانی كراوه و سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ژنه خیانه‌تی له مێرده‌كه‌ی كردووه، چونكه یه‌كێك له منداڵه‌كان هی مێرده‌كه‌ی نه‌بووه و دووانه‌كان یه‌ك باوكیان نه‌بووه. به‌وهۆیه‌شه‌وه مێردی ژنه‌كه بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی له ژنه‌كه‌ی داوه.
رۆژنامه‌كه رونیشی كردۆته‌وه كه پیاوه‌كه به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی نه‌زانیوه تا منداڵه‌كان ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته سێ ساڵ، پاشان به‌رواڵه‌ت و سیمای منداڵه‌كانیدا بۆی ده‌ركه‌وتووه كه جیاوازییه‌ك له‌نێوانیاندا هه‌یه و گومانی سه‌باره‌ت به یه‌كێك له منداڵه‌كان لا دروست بووه.
سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه، ره‌وشه‌ن ئهیتاك سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشی ژنان و له‌دایكبوون له‌كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ئه‌نكه‌ره وتی: "له‌هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا ژن له‌یه‌ك ده‌وره‌ی مانگانه‌دا دوو هیلهكه دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه دوو په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ دوو پیاوی جیاوازدا له‌ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كورتدا ئه‌نجام بدات ئه‌وكات ره‌نگه دوو گیان ببێت به دووانه‌یه‌ك و هه‌ریه‌كیان كرۆمۆسۆمی جیاواز له‌وه‌ی تری ده‌بێت".
پاش جیابوونه‌وه‌ی ژن و میچردهكه، باوكه‌كه منداڵه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی تری داوه به خانه‌یه‌كی چاودێری و به‌خێوكردنی منداڵان، ژنه‌كه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه، دادگاش بڕیارێكی ده‌ركردووه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی نزیكبوونه‌وه‌ی خزمه نزیكه‌كانی لێی
خةندان
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 54 له 209 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو





































